بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە ئاگادارەکان، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ مێهر، بە توندی ئەو هەواڵەیان ڕەتکردەوە کە لەسەر ئەرکی بن سەلمان بۆ نێوەندگیری لە نێوان تاران و واشنتۆن بڵاوکرایەوە.
پێویستە بگوترێ کە پێشتر هەندێک سەرچاوەی ڕۆژئاوایی ڕایانگەیاندبوو کە دوای سەردانەکەی بن سەلمان بۆ کۆشکی سپی و بە ڕێگەپێدانی ڕاستەوخۆی دۆناڵد ترەمپ پەیوەندییان لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی هەبووە، هەروەها ڕێککەوتبوون کە لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆبوونەوەیەکی نێوان بەرپرسانی ئێران و سعودی لە پاریس بەڕێوەبچێت، دواتریش ڕاوێژ بە سەرۆکایەتیی سعودیە لەنێوان شاندی ئەمریکی و ئێرانی بەڕێوەدەچێت.
Your Comment